10.10.2019
رۆژی پێنجشه‌ممه 10 تشرینی یه‌كه‌م پاله‌وانێتی كۆتایی بۆ ده‌ستنیشانكردنی
هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی عێراق 2019 و پێش كۆتایی عێراق پاڵه‌وانیتی كوران بۆ شه‌تره‌نج
له‌هۆڵی یانه‌ی خانزاد له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
له كردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا كه هه‌ریه‌ك له
به‌ڕێزان فورسه‌ت سۆفی پاریزگاری هه‌ولێر و د. شاكر سمۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش
و لاوان و زافر عبدالامیر سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی عێراق و د. دلزار حه‌مه‌ساڵح
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری و جوتیار علی
ئه‌ندامی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و تاهیر سابیر به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی هه‌ولێر
ئاماده‌بوون.
لهدهستپیكدا سه‌رۆكی انه‌ی خانزاد وته‌یه‌كی پێشكیش
كرد‌و تیایدا وێرای به‌خێرهاتنی به‌ڕێزان پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و
سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی عێراق و میوانان كرد‌و به‌ناوی ئه‌ندامان و یاریزانانی
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد خۆشحالی خۆی نیشاندا كه جاریكی تر یانه‌ی خانزاد بووه
سه‌كۆی گردبوونه‌وه‌ی ته‌واوی شه‌تره‌نجزانانی عێراق و هیوای كاتێكی خۆشی بۆ
میوانان خواست له شاری هه‌ولێر.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی شهترهجی عێراق وته‌یه‌كی پێشكهشكردو
سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه ئاسانكاریان ره‌خساند بۆ مێوانداری كردنی ئه‌م
پاڵه‌وانێتییه و رایگه‌یاند كه خێزانی شه‌تره‌نجی عێراق و كوردستان به‌ختیان هه‌بوو
كه پاله‌وانێتیه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگاری نوێی هه‌ولێر.
دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پیرۆزبایی له هه‌ردوو
شه‌تره‌نجزان (ئاكار و كارین) كرا به‌بۆنه‌ی پێكهێنانی هاوسه‌رگیریی، ئینجا له‌لایه‌ن
پاریزگاری هه‌ولێره‌وه یه‌كه‌م به‌ردی شه‌ترنجی پاڵه‌وانێتییه‌كه جولێنرا.
جێی باسه یانه‌ی خانزاد هه‌موو هه‌ولێكی خۆی خستۆته گه‌ر
بۆ سه‌رخستنی پاڵه‌وانێتییه‌كه له هۆڵی یانه‌كه‌ی.