18.04.2018
ئه‌مرِۆ له كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌بانى له هۆڵى یانه‌ى شه‌ترِه‌نجى خانزاد له هه‌ولێر یه‌كه‌مین گه‌رِى ده‌یه‌مین پاڵه‌وانێتى شــه‌ترِه‌نجى خانزادى كلاسیكى به‌رِێوه‌چوو، له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و به‌رهان ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و ئازاد دیبه‌گه‌یی سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی كوردستان و بةريز كاك كمال جلاالدين سوروكى يةكيتى شةترةنجى دهوك و دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ژماره‌یه‌ك له خۆشه‌ویستان و ئاره‌زوومه‌ندانی شه‌تره‌نج و بة ئاماده‌بوونى ده‌زگاكانى رِاگه‌یاندن
له‌ده‌ستپێكدا دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد وێرای به‌خێرهاتنی میوان و یاریزانه‌كان، باسی له‌ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یانه‌كه‌ی كرد له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق به‌تایبه‌تیش دوایین ده‌سكه‌وت له‌به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م (دووباره) له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی عێراق.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه كه به‌سیستمی سویسری كه پێك دێت له 9 راوند به‌كاتی 75 خوله‌ك و 30 چركه بۆ هه‌ر جووله‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌لایه‌ن ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتی ئێران كاوه خه‌لیلی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و
جێی باسه نزیكه‌ی 60 شه‌تره‌نجزان له كوردستان و شاره‌كانی عێراق و ئێران له كچان و كوڕان و هه‌موو ئاسته‌كان به‌شدارییان تێداكردووه.
ڕاپۆتی ڤیدیۆیی
یارییەکان ئۆنلاین ببینە