-

ده‌رباره‌ى یانه‌

 
ده رباره ىیانه‌

یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد له‌ ساڵى 1998 دامه‌زراوه‌ به‌ ئامانجى هاندانى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ له‌ كورِان و كچان فێرى یاری شه‌تره‌نج ببن و تواناكانیان بخه‌نه‌ گه‌رِ 

یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد به‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ پێشه‌نگه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان به‌ تایبه‌تى و له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى. له‌وه‌ته‌ى دامه‌زراندنیه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا سالاَنه‌ به‌شدارى ده‌كات له‌ پاڵه‌وانیه‌ته‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ى پاڵه‌وانیه‌ته‌كان ئه‌نجامى سه‌ركه‌وتوو به‌ده‌ست دێنێت
 
ئامانجه‌كانى یانه‌
- یارى شه‌ترِه‌نج ببێته‌ یارییه‌كى میللى له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واریدا.
- دۆزینه‌وه‌ى توانا شاراوه‌كان له‌ نێو كورِان و كچانى گه‌له‌كه‌ماندا  وه‌ سه‌رخستنى تواناكانیان.
- شه‌ترِه‌نج ببێته‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌ یه‌كه‌مه‌كان له‌ رووى به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وته‌كان.
- ئاشنابوون و ناساندنى كوردستان به‌ جیهان له‌ رِێگه‌ى یارى شه‌تره‌نج به‌ رِێگاى سازدانى فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى و به‌شداریكردن له‌  كۆرِو پاڵه‌وانیه‌ته‌ جیهانیه‌كان و به‌ ده‌ستهێنانى ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتووى باش.
- خوێندنى شه‌ترِه‌نج له‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كاندا ، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێك بوو له‌ خه‌ون و ئامانجه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى یانه‌كه‌مان كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ساڵى 2014 به‌ یارمه‌تى دڵسـۆزانى میلله‌ته‌كه‌مان به‌ تایبه‌تى له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم توانرا  بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ كوردستان و عێراقیش ئه‌م پرۆسه‌ گرنگه‌ هه‌نگاو بنرێت بۆ پێشه‌وه‌ به‌ پیاده‌كردنى له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابخانه‌كانى هه‌ولێر پاشان سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان له‌ سه‌رانسـه‌رى كوردستان بگرێته‌وه‌.
 
 
 
Visited : 862332
Online Users : 9