-

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سه‌ردانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ده كه ن

04.01.2018

رۆژی 4/1/2018 هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان بورهان ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و كاوه‌ عومه‌ر حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سه‌ردانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزادیان كرد، دوای ئاماده‌بوونیان له‌ شیكردنه‌وه‌ی یه‌كێ له‌ یارییه‌كانی شه‌تره‌نجزانی نیوده‌وڵه‌تی نوح عه‌لی حوسێن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی د.فه‌رهه‌نگ ره‌شكینی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای كاپابلانكا ئاماده‌بوون، به‌تێرو ته‌سه‌لی باس له‌ چۆنییه‌تی به‌رده‌وامیی خویندنی وانه‌ی شه‌تره‌نج له‌ قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها زیاتر پێشخستنی ئه‌م برۆسه‌یه‌ له‌ داهاتودا.
هه‌ردوو به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دوستخۆشیان له‌م هه‌نگاوه‌ی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد كرد و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئاماده‌ییان نیشاندا كه‌ به‌هه‌ردولا بتوانن وانه‌ی شه‌تره‌نج له‌ قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیربكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ یانه‌ی خانزاد كرا كه‌ پرۆپۆزه‌لێك ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بتوانێ له‌رێگای لیژنه‌كانیه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد ستایشی رۆلی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تاشدا پێشوازی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ كرد كه‌ له‌ 30 قوتابخانه‌ وانه‌ی شه‌تره‌نج بخویندرێت ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی خه‌مخۆریانه‌ بۆ داهاتوویه‌كی گه‌شی قوتابیان.
له‌ كۆتاییدا وه‌ك رێزلێنانێك قه‌لغانی پاڵه‌وانێتی فیستیڤالی ریفراندۆم به‌خشرایه‌ هه‌ردوو به‌ڕێزان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

 

 

 

Visited : 275387
Online Users : 33