-

یانه‌ی خانزاد و یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی تازه‌

 

14.10.2017

رۆژی 14/10/2017 ده‌سته‌ی تازه‌ی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و به‌ڕێز ئازاد سابیر راوێژكاری یانه‌ و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی تازه‌، یه‌كه‌یمن كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی دوای هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان ئه‌نجامدا

..
له‌ ده‌ستپێكدا وێرای خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ ده‌سته‌ی تازه‌ كرا و ئینجا به‌ تێروته‌سه‌لی به‌رنامه‌ و كار و پلانی داهاتوو خرایه‌ روو كه‌ بتوانن باشترین خزمه‌ت له‌بواری شه‌تره‌نج پێشكه‌ش بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ به‌رنامه‌كانی فێركردن و راهێنان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی له‌ كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی جۆراوجۆر.

 

Visited : 236082
Online Users : 37