-

يه كه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد


 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
18.03.2015
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18-3-2015 به‌ ئاماده‌بوونی تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و خاتوو ریناتا قونسوڵی وڵاتی پۆلۆنیا و به‌رێوه‌به‌رانی كۆمه‌ڵێك له‌ داموده‌زگاكان ، هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی كوردستان و سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد  ، له‌ هۆڵی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌ شاری هه‌ولێر یه‌كه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد .
پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی حه‌وت وڵاته‌ و تیایدا 46 یاریزانی كوڕ و كچ ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن ، وڵاته‌كانیش بریتین له‌ ( سوریا ، توركیا ، ئێران ، عێراق ، سوید ، هۆڵه‌ندا ،ئۆكرانیا ) ، هه‌روه‌ها به‌ سیسته‌می سویسری به‌ حه‌وت گه‌ڕ به‌رێوه‌ ده‌چێت به‌كاتی 25 خوله‌ك بۆ هه‌ر یاریزانێك له‌گه‌ڵ زیادبوونی سێ چركه‌ بۆ هه‌ر جوله‌یه‌ك .
پاڵه‌وانیه‌تی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ه وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و له‌رۆژی هه‌ینی 20-3-2015 كۆتایی به‌ ركابه‌رییه‌كانی دێت .

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
شه‌قامه‌كانى پایته‌ختى كوردستان له‌سه‌ر پاڵه‌وانیه‌تى شه‌ترِه‌نجى نێوده‌وڵه‌تى نه‌ورۆز ده‌دوێن 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
رِاپۆرتى پاڵه‌وانیه‌تى شه‌ترِه‌نجى نێوده‌وڵه‌تى نه‌ورۆز له‌ كه‌ناڵى RUDAW TV 
 
 
 
 
 
رِاپۆرتى پاڵه‌وانیه‌تى شه‌ترِه‌نجى نێوده‌وڵه‌تى نه‌ورۆز له‌ كه‌ناڵى WAR TV 
 
 
 
Visited : 236099
Online Users : 54