-

به‌ڕێز دیمیتار گۆرانۆڤ سه‌رۆكی به‌شی ئابووری و بازرگانی له‌ بالیۆزخانه‌ی بولگاریا سه‌ردانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزادی كرد

رۆژی 27/01/2015 به‌ڕێز دیمیتار گۆرانۆڤ سه‌رۆكی به‌شی ئابووری و بازرگانی له‌ بالیۆزخانه‌ی بولگاریا سه‌ردانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزادی كرد و له لایه‌ن به‌ریزان پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و دلزار حه‌مه‌سالح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و د. فه‌رهه‌نگ ره‌شكینی سه‌رۆكی په‌یمانگای كاپابلانكا و ئه‌ندامانی یانه‌ و یاریزانانه‌وه‌ پێشوازی كرا،
له‌و سه‌ردانه‌یدا كه‌ به‌ریز ماجد مزوری سه‌رۆكی ژوری بازرگانی كوردی-بولگاری یاوه‌ری بوو تیشك خرایه‌ سه‌ر فیستیڤالی نیوده‌وله‌تی شه‌تره‌نجی كوردستان چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی دروستكردن له‌ نیوان شه‌تره‌نجزانانی كوردستان و بولگاریا، به‌ریز دیمیتار هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی خۆی نیشاندا كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ پته‌وتر بكات و ئاسانكاری بكات له‌ ئالوگۆری سه‌ردانی نیوان هه‌ردولا، دواتر یارییه‌كی شه‌تره‌نجیش له‌نیوان بالیۆز و به‌ریز پشتیوان به‌ریوه‌چوو، له‌ كۆتاییشدا چه‌ند دیارییه‌ك له‌لایه‌ن یانه‌ی خانزاده‌وه‌ پیشكه‌ش به‌ شاندی میوان كرا
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Visited : 780797
Online Users : 10