-

یانه‌ی خانزاد ڕێكه‌وتنێكی گرنگ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی شه‌تره‌نجی مۆسكۆ ئیمزا ده‌كات

 28.10.2014

یه‌كێتی شه‌تره‌نجی مۆسكۆ ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه‌ شه‌تره‌نجزانانی كوردستان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی رووسیا به‌شدار پێ بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئیگۆر كلیك سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی مۆسكۆ ئاماده‌ی دووه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجی كوردستان بوو له‌ هه‌ولێر، زۆر سه‌رسام بوو به‌ توانای شه‌تره‌نجی كوردستان و میوانداریكردنی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی، ئیگۆر ئه‌وه‌ی له‌ كوردستانی بینی گواستیه‌وه‌ رووسیا، ئه‌وه‌بوو داوتنامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای كاپابلانكا كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش بكه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه‌ دلزار حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد تیشكی خسته‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شه‌تره‌نجی رووسی و گوتی: له‌وێ له‌لایه‌ن ئیگۆر گلیك سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی مۆسكۆ و ئه‌سیل كابازۆڤا سه‌رۆكی به‌شی شه‌تره‌نج له‌ زانكۆی وه‌رزشی رووسیا پێشوازیی كرام و دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و چۆنییه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش ئیمزا بكه‌ین كه‌ خۆی له‌ چوار خاڵی گرنگ ده‌بینیته‌وه‌ له‌وانه‌ یه‌كێتی شه‌تره‌نجی مۆسكۆ ئاماده‌یی ده‌ربڕی له‌ به‌شداریكردنی شه‌تره‌نجزانانی كوردستان كه‌ یانه‌ی خانزاد ده‌یاننێرێت له‌ پێشبركێیه‌ جۆراوجۆره‌كانی كه‌ له‌ وڵاتی رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییان نیشاندا له‌ وه‌رگرتنی ناوبژیوان و ریكخه‌ر و راهینه‌رانی شه‌تره‌نج بۆ خوێندنی به‌كالیۆریس و ماسته‌ر له‌ زانكۆی رووسی، هه‌ر له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا هاتووه‌ زانكۆی رووسی ئاماده‌یه‌ مامۆستا و شاره‌زای وه‌رزشی بنێرێت بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌تایبه‌تیش كه‌ ئێستا كار بۆئه‌وه‌ ده‌كرێت یاری شه‌تره‌نج وه‌ك وه‌رزشه‌كانی تر بكرێته‌ وانه‌ له‌ كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی.

.
 
 
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوان یانه‌ی خازاد و په‌یمانگای كاپابلانكا له‌گه‌ل یه‌كێتی شه‌تره‌نجی مۆسكۆ و زانكۆی رووسیا، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكی باش ده‌بێت له‌ زیاتر پێشخستنی شه‌تره‌نج له‌ كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كان

http://xendan.org/sport/dreja.aspx?=hewal&jmara=5624&Jor=3

http://www.xebat.net/attachment/PDF/14_26628_23961.pdf

 
 
 
 
Visited : 215905
Online Users : 87