-

وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد ده‌كه ن

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
22.10.2014
 
وەزیری وەرزش ولاوانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق سەردانی یانەی شەترەنجی خانزاد دەكەن
رۆژی چوارشەممە (2014-10-22) كاتژمیر (6:45) ی ئیوارە هەریەك لە بەرێزان عەبدولحوسین عەبتان وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق و رەعد حەمودی سەرۆك لێژنەی ئۆلۆمپی عێراق و یاوەری بەرێزان خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان دكتور شاكر سمو بەریوەبەری گشتی وەرزش و لاوانی هەریمی كوردستان سەردانی یانەی شەترەنجی خانزادیان كرد, له‌ لایه‌ن بەریزان ئازاد سابر سەرۆكی یەكیتی شەترەنجی كوردسان و فەرهەنگ مزەفەر بەریوەبەری پەیمانگای كاپابلانكاو بەختیار حەمەد جیگری سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد و ئەندامانی دەستەی كار گیری و شەترەنجزانانی یانەكە بەگەرمی پیشوازیان لیكرا.
لەمیانەی سەردانەكە دا وەزیری وەرزش ولاوانی عێراق خۆشحالی خۆی نیشاندا كە لەنزیكەوە لە گەل یانەی خانزاد كۆببیتەوە, هەروەها پیرۆزبایی خۆشی لە یانەكەمان كرد كە ئەم هەفتەیە لە شاری نەجەف كەپلەی دووەمی بەدەستهینا لە جامی عێراق.
وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئەوەشی راگەیاند كە هەركاتیك بارودۆخەكە باشتر بوو ئەوا دریغی ناكەن لە پشتیوانی كردنی یانەی شەترەنجی خانزاد و دواجاریش بەریزیان دیاری وەزارەتی پێشكەش بە یانەكەمان كرد, لەلایەكی دیكەوە د. فەرهەنگ بەریوەبەری پەیمانگای كاپابلانكا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی وەزارەتی وەرزش و لاونی عێراق, تیشكی خستە كارو چالاكییەكانی یانەی خانزاد و بەشدارییەكانی ناوەخۆ و دەرەوەو هەروەها تیشك خستنە سەر فیستیڤالی نیودەولەتی شەترەنجی كوردستان و بۆ ئەمەش سوپاسی بەریز نیچیرڤان بارزانی كرد كە هەردەم پشتیوانیان بوونە بەتایبەتیش لە دروستكردنی بینایەكی تایبەت بەیانەكە و هەروەها هەموو ئەمانەش بە پشتیوانی د. شاكر سمو توانراوە كە ئەو پالەوانیتیانە بكەنەوە, دواتر د.شاكر سمو بەرێوەبەری گشتی وەرزش و لاوان باسی یانەی خانزادی بۆ وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق كرد و گوتی: خانزاد یانەیەكی تایبەتمەندە و رۆلی بەرچاوی هەیە لە پیگەیاندنی شەترەنجزانان و بەردەوام خولی جۆراوجۆر دەكەنەوە و ئەوانەی لەویانەیەشن زۆر دلسۆزانە كاردەكەن و ئێمە سەربەرزین پێیان.
دواجار لۆگۆی تایبەتی یانەی خانزاد وەك دیارییەك پێشكەش كرا بە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و سەرۆكى لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق و وەزیری رۆشنبیری و لاوانی كوردستان
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Visited : 790741
Online Users : 8