-

پاڵه‌وانێتییه‌كی‌ كلاسیكی‌ شه‌تره‌نج له‌ڕه‌مه‌زاندا

22/6/2015
كۆتایی ئه‌م مانگه‌ یانه‌ی‌ شه‌تره‌نجی‌ خانزادی‌ هه‌ولێر دووه‌م پاڵه‌وانێتی‌ كلاسیك له‌یاریی‌ شه‌تره‌نج له‌سه‌ر ئاستی‌ كوڕان و كچان بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌ رێكده‌خات كه‌ به‌پاڵه‌وانێتی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان ناوده‌برێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كراوه‌ ده‌بێت و رۆژانی‌ 25/6 تا 1/7/2015 رێكده‌خرێت و ناونووسین تا رۆژی‌ ده‌ستپێك ده‌بێت، پێكدێت له‌ 9 رواندی‌ كلاسیك و به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش، ئه‌و شه‌تره‌نجزانانه‌ی‌ خاوه‌ن هه‌ڵگرانی‌ (FM و IM و GM و WIM و WGM) به‌خۆڕایی به‌شداری‌ ده‌كه‌ن و ئه‌وانی‌ تر به‌پێی ریتینگیان پاره‌ی‌ به‌شداربوونیان لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ له‌ 30 هه‌زار دینار ده‌ستپپێده‌كات تا 120 هه‌زار دینار و  ئه‌وانه‌شی‌ ریتینگیان نییه‌ 150 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت.
كۆی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش ده‌گاته‌ 1100000 هه‌زار دینار و یه‌كه‌می‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ 400 هه‌زار دینار و دووه‌م 300 هه‌زار دینار و سێیه‌م 200 هه‌زار دینار و چواره‌م 100 هه‌زار دینار و پێنجه‌م و شه‌شه‌م هه‌ریه‌كه‌ی‌ 50 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت. 
له‌ڕۆژی‌ یه‌كه‌می‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا یه‌ك جه‌وله‌ یاریی‌ و رۆژی‌ دووه‌م دوو جه‌وله‌ و رۆژی‌ سێیه‌م یه‌ك جه‌وله‌ و رۆژی‌ چواره‌م یه‌ك جه‌وله‌ و رۆژی‌ پێنجه‌م دوو جه‌وله‌ و رۆژی‌ شه‌شه‌م یه‌ك جه‌وله‌ و رۆژی‌ حه‌وته‌م یه‌ك جه‌وله‌ یاری‌ ئه‌نجامده‌درێن.

Visited : 780204
Online Users : 9