-

یانه‌ى شه‌ترِه‌نجى خانزاد یه‌كه‌م ژماره‌ى (گۆڤارى شه‌ترِه‌نج) ده‌رده‌كات

23/6/2015
یه‌كه‌م گۆڤاری‌ تایبه‌تمه‌ند به‌یاریی‌ شه‌تره‌نج له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ناوی‌ (شه‌تره‌نج) له‌لایه‌ن یانه‌ی‌ شه‌تره‌نجی‌ خانزادی‌ هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه‌.گۆڤاره‌كه‌ به‌شێوه‌ی‌ وه‌رزیی و به‌قه‌باره‌ی‌ (A4) و به‌ (40) لاپه‌ڕه‌ی‌ ره‌نگاوڕه‌نگ و به‌زمانه‌كانی‌ كوردی‌ و عه‌ره‌بی‌ و ئینگلیزی‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌.
 
یه‌كه‌م ژماره‌ی‌ گۆڤاره‌كه‌ش كه‌ له‌مانگی‌ ئایاری‌ 2015دا ده‌رچووه‌، هه‌واڵ و راپۆرت و وێنه‌ی‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆ‌ هه‌رێم و عیراق و نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆگرتووه‌، له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵ و پاڵه‌وانێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ یانه‌كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان رێكیخستوون، هه‌روه‌ها چه‌ند دیدارێكی‌ تایبه‌تیشی‌ تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌م گۆڤاره‌ وه‌رزییه‌، پشتیوان ئه‌حمه‌د خاوه‌نی‌ ئیمتیاز و هاوار مورتكه‌یی سه‌رنووسه‌ر و دڵزار حه‌مه‌ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسین و محه‌مه‌د كارێزی‌ و د.فه‌رهه‌نگ مزه‌فه‌ر محه‌مه‌د ده‌سته‌ی‌ نووسه‌رانین و تۆماری‌ یاسایی به‌ژماره‌ (775) له‌سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان پێدراوه‌.
 
Visited : 236104
Online Users : 59