-

شاندێكی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێی خوێندنی شه‌تره‌نج له‌ قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

18.02.2014

به‌رِێز د.عصمت محمد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پێشوازی له‌ ئیگۆر گلیك سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی مۆسكۆ و ئه‌ندامی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رِێزان سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و یه‌كێتی شه‌تره‌نجی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا شانده‌كه‌ تاوتوێی خوێندنی شه‌تره‌نج له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، شاندی میوان كورته‌یه‌ك له‌ سه‌ر خوێندنی شه‌تره‌نج له‌ قوتابخانه‌كانی روسیا و ئه‌وروپا و گرنگی ئه‌م یارییه‌ له‌ به‌ره‌و پێش بردنی بیر و هزرى قوتابى و خوێندكار بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ خسته‌ ڕوو.

دواتر سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و یه‌كێتی شه‌تره‌نجی كوردستان كه‌ یاوه‌ری ئه‌م شانده‌ بوون هه‌ماهه‌نگی خۆیان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ خوێندنی شه‌تره‌نج و كردنه‌وه‌ی خولی په‌ره‌پێدان به‌ مامۆستایانی وه‌رزشی نیشاندا. 

 
Visited : 236377
Online Users : 12