-

دووهه‌مین فیستیڤاڵی شه‌تره‌نجى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌

‎ئه‌مرۆ بێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 12-12-2013 له‌زێر جاودێرى رێزدار (كاك نێجیرفان بارزانى) سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێزان (دلشاد شهاب) نوێنه‌رى به‌رێز حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رێز (نوزاد هادى ) بارێزكارى هه‌ولێرو به‌رێز (صلاح حسن خدر) لێبرسراوى لێزنه‌ى اولمبى كوردستان و به‌رێز (برهان اركوشى ) به‌رێوه‌به‌رى وه‌زاره‌تى به‌روه‌رده‌.
له‌ هه‌ولێرى بایته‌ختى كوردستان له‌هۆلى (مامۆستا سعد عبدالله‌) به‌ به‌شدارى كردنى 22 وولات كاتزمێر 7ى ئێواره‌ دووه‌مین فیستیفالى شه‌تره‌نجى نێوده‌وله‌تى كوردستان به‌سه‌ربه‌رشتى و رێكخستنى یه‌كێتى ناوه‌ندى شه‌تره‌نجى كوردستان و یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد و به‌یمانكاى كابابلانكا كه‌ بێك هاتبوو له‌ باله‌وانیه‌تێكى نێوده‌وله‌تى بۆ 70 یارى زانى كورو كج له‌كه‌ل یاریه‌كى نمایش (إستعراضي) له‌لایه‌ن یارى زان و ناوبزیوانه‌ دێرینه‌كانى كوردستان له‌كه‌ل  تازه‌ بێكه‌یشتوانى شارى هه‌ولێر ده‌ستى بێكرد. شایه‌نى باس كردنه‌ به‌سه‌ربه‌شتى و ناوبزیوانانى نێوده‌وله‌تى به‌ناوبانك به‌رێوه‌ جوو كه‌ بێك هاتبوون له‌م به‌رێزانه‌ى خواره‌وه‌:
 
1- ساطع الحصري/ هنكاریا/ رێك خه‌رى هۆلى باله‌وانیه‌تیه‌كه‌:
2-ارشوت فاردابیدیان /ارمنستان/ ناوبزیوانى كشتى باله‌وانیه‌تیه‌كه‌.
3-جورج زیفكۆف /ارمنستان/ یارى ده‌رى ناوبزیوانى كشتى.
4-كمال جلال الدین / ناوبزیوانى نێوده‌وله‌تى
5-على همزه‌ / ناوبزیوانى نێوده‌وله‌تى
6-شوان عوسمان حسێن/ ناوبزیوانى نێوده‌وله‌تى.
7-ساسان عبدالخالق/ ناوبزیوانى نێوده‌وله‌تى
8-دنیز فائق /ناوبزیوانى نێو ده‌وله‌تى
9-دیار حمه صالح قادر/ ناوبزیوانى بله‌ یه‌ك
10-على عبدالله‌/ ناوبزیوانى بله‌ یه‌ك
11-عبدالعزیز اسود / ناوبزیوانى بله‌ یه‌ك
12-ته‌یب بورهان / ناوبزیوانى بله‌ یه‌ك
13-علي مقصودي /ایران / ناوبزیوان.
 
 
 
بۆ بینینى یارییه‌كان به‌ شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ماڵپه‌رِی سه‌ره‌كی یانه‌ى خانزاد بكه‌ن
www.khanzadchessclub.com
Visited : 788803
Online Users : 6