-

وه‌زیری وه‌رزش ولاوانی عێراق هەشتەمين پاڵه‌وانێتی بليتزى خانزاد ده‌كاته‌وه‌

09.05.2019

وه‌زیری وه‌رزش ولاوانی عێراق هەشتەمين پاڵه‌وانێتی بليتزى خانزاد ده‌كاته‌وه‌
به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (ئه‌حمه‌د ریاز عوبیدی) وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و (د. شاكر سمۆ ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزشی كوردستان و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ئازاد دیبه‌گه‌یی سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی كوردستان، هه‌شته‌مین پاڵه‌وانێتی بلیتزی خانزاد له‌ هۆڵی یانه‌كه‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز رێكخرابوو تیایدا ( 60 ) شه‌تره‌نجزانی كوڕ و كچ له‌ شاره‌كانی كوردستان و عێراق 
به‌شدارییان تێداكردبوو.پاڵەوانێتيەكە بە سيستمى سويسرى (٩) راوند بەكاتى (٣+٢) خولەك بۆ هەرلايەك بەم ئەنجامە بە كۆتا هات 

كوڕان پێشكەوتووان 
١- ديدار محمد زاهير 
٢- د.على ليث 
٣-عيسى محى الدين 


كچان 
١- سارا مسعود عبدالله
٢- كازيوە صلاح
٣-  پەروا پشتيوان احمد

 

RUDAW TV

 

KTV

 

 

Visited : 340210
Online Users : 26