-

یانه‌ی خانزاد رێز له‌ راگه‌یه‌ندكاران ده‌گرێت

19.01.2019

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی خانزاد به‌هۆی ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی له‌ ساڵی 2018 ، له‌لایه‌ن یه‌كیتی شه‌تره‌نجی عێراقه‌وه‌ وه‌ك باشترین یانه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌ستنیشانكرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌كه‌مان به‌پیویستی زانی رێز له‌ میدیاكاران بگرێت، به‌وپییه‌ی میدیاكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌ ماوه‌ی رابردوودا رۆلی دیاریان هه‌بووه‌ له‌ خزمه‌تكردن به‌ وه‌رزشی شه‌تره‌نجی كوردستان، كه‌ ئه‌مه‌ش مایه‌ی سوپاس و پێزانینی یانه‌كه‌مان بووه‌.
ئه‌مڕۆ 19/1/2019 له‌ هوتێل چوارچرا ریوره‌سمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 30 راگه‌یه‌ندكار به‌ڕیوه‌چوو، كه‌ تیایدا بڕوانامه‌ی ریزلێنانیان پێ به‌خشرا.

 

راپۆرتى ڤیدیۆیی كه‌ناڵى گه‌لى كوردســتان

 

 

Visited : 355036
Online Users : 42