-

ده‌سته‌ى كارگێرِی یانه‌ى خانزاد یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى بۆ ساڵى 2019 ئه‌نجامدا

15.01.2019

رۆژی سێشه‌ممه‌15/1/2019 كاتژمێر 5 ی ئێواره‌ یانه‌ی خانزاد به‌سه‌رپه‌رشتی د. دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری و سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌رانی یانه‌ی خانزاد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كارو چالاكی و ده‌سكه‌وت وبه‌شدارییه‌كانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڵسه‌نگێندران و به‌وردی تیشكیان خسته‌سه‌ر، هه‌مووان ده‌ستخۆشیان له‌و ئه‌نجامانه‌كرد كه ‌له‌ماوه‌ی ساڵى 2018 به‌ده‌ستهێندراون و بیرورایان ئالوگۆر كرد بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی 2019 پارێزگاری له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ بكه‌ن و بتوانن هه‌نگاوی باشتر بهاوێژن و بۆ ئه‌مه‌ش یانه‌ ‌هه‌رچی له‌به‌ر ده‌ستدابێت به‌بێ جیاوازی كه‌مته‌رخه‌می ناكات له‌پشــتیوانی كردنی یاریزانان

 

Visited : 340205
Online Users : 21