-

كۆتایی هاتنى دوانزه‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجی كلاسیكی خانزاد

17.12.2018

ماهان ره‌مه‌زانی له‌ پێشكه‌وتووان و كارین كه‌مال له‌ كچان نازناوی دوانزه‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجی كلاسیكی خانزاد به‌ده‌ست دێنن

ماهان ره‌مه‌زان خه‌ڵكی وڵاتی ئیران له‌ ئاستی پێشكه‌وتووان و كارین كه‌مال له‌ ئاستی كچان توانیان نازناوی دوانزه‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی كلاسیكی خانزاد به‌ده‌ست ده‌هێنن، كه‌ یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌ماوه‌ی نێوان 12-16/12/2018 به‌به‌شداری 107 شه‌تره‌نجزان له‌ شاری هه‌ولێر رێكیخستبوو.
دوانزه‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجی كلاسیكی خانزاد به‌گرنگترین و گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتییه‌ كلاسیكییه‌كانی یانه‌ی خانزاد ده‌ژمێردرێت له‌ رووی زۆرترین به‌شداری یاریزانان، له‌هه‌مان كاتیش زۆرترین یاریزانه‌كان هه‌ڵگری بروانامه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و ریتینگی به‌رزی فیدا بوون، له‌پاڵ ئه‌مانه‌ش یارییه‌كان راسته‌وخۆ له‌ دوو سایتی به‌ناوبانگی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ده‌گوازرانه‌وه‌.
به‌ ئاماده‌بوونی د. كاوه‌ عومه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ئازاد سابیر سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی كوردستان و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ئه‌سعه‌د تۆفیق جێگری سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی عێراق، رێوره‌سمی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ به‌سیستمی سویسری (9راوند) بوو به‌ڕێوه‌چوو، له‌ ده‌ستپیكدا سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه‌ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك هاوكار بوونه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ماندووبوون له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی راونده‌كان، به‌تایبه‌تیش برای خۆشه‌ویستمان كاوه‌ خه‌لیلی كه‌ ناوبژیوان و رێكخه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ هاوكاریكی گه‌وره‌مان بوو، هه‌روه‌ها به‌درێژایی رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ حزوری هه‌بووه‌.
دواتر به‌ڕێز دلزار حه‌مه‌ساڵح گوتی: لێره‌وه‌ به‌پێویستی ئه‌وه‌ی ده‌زانم مژده‌ی ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نین كه‌ به‌فه‌رمی و بۆ یه‌كه‌مین جار وانه‌ی شه‌تره‌نج له‌ په‌یمانگای وه‌رزشی له‌ هه‌ولێر خویندرا و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بتوانین له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانیشدا ئه‌م وانه‌یه‌ بخویندرێت.
دواتر به‌ دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌كانی‌ دوانزه‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی كلاسیكی خانزاد دابه‌شكرا كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

• پێشكه‌وتنی كوڕان
ماهان ره‌مه‌زانی پله‌ی یه‌كه‌م
عیسا محیدین پله‌ی دووه‌م
زۆزك سه‌لاح پله‌ی سێیه‌م
چیا مودیر پله‌ی چواره‌م
ئه‌حمه‌د جه‌زا پله‌ی پێنجه‌م
نوح عه‌لی پله‌ی شه‌شه‌م
*كچان
كارین كه‌مال پله‌ی یه‌كه‌م
سارا مه‌سعوود پله‌ی دووه‌م
ڤین كه‌مال پله‌ی سییه‌م
له‌نیا سه‌لاح پله‌ی چواره‌م

• كوڕان خوار 16 ساڵ
• پۆڵا ئازاد پله‌ی یه‌كه‌م
• مسته‌فا كه‌مال پله‌ی دووه‌م

 

 

 

راپۆرتى كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فیزیۆنى له‌سه‌ر دوازده‌هه‌مین پاڵه‌وانێتى شه‌ترِه‌نجى كلاســیكى خانزاد

 

 

 

 

Visited : 293982
Online Users : 187