-

دوازده‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی كلاسیكی خانزاد كرایه‌وه‌

12.12.2018

ئه‌مرِۆ له‌ هۆڵی یانه‌ی خانزاد دوازده‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی كلاسیكی خانزاد به‌به‌شداری 107 شه‌تره‌نجزان له‌ شاره‌كانی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دراوسێ كرایه‌وه‌، كه‌ به‌سیستمی سویسری 9 راوند رۆژانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیتییه‌كه‌ش كه‌ به‌ڕێز جه‌لال په‌رێشان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و پاڵه‌وانێ پێشووی كوردستان و عێراق و عه‌ره‌ب فرمێسك وریا ئاماده‌ببوون، به‌ڕێز دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهاتنی میوانان، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی شه‌تره‌نجزانان و ئه‌مه‌ش زیاتر هانمان ده‌دات كه‌ سورتر بین له‌ وه‌ی هه‌رچی له‌تواناماندا بێت خزمه‌تی زیاتری شه‌تره‌نجی كوردستان بكه‌ین. دواتر به‌ڕێز جه‌لال په‌رێشان جوله‌ی یه‌كه‌می راوندی ئه‌و پاڵه‌وانیتییه‌ی دةست پێکرد

جێی باسه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ناوبژیوانان و ریكخه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌برێن و هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش كه‌ یارییه‌كان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن دوو سایتی به‌ناوبانگی شه‌تره‌نجه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه كه بريتين له

CHESS BOMB

CHESS 24

 

‌.

ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانانی پاڵه‌وانێتی كلاسیكی شه‌تره‌نجی خانزاد

Visited : 294100
Online Users : 198