-

سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد پێشوازی له‌ پاڵه‌وانانی خانزاد ده‌كات كه‌ له‌تونس به‌سه‌ركه‌وتوویی گه‌رانه‌وه‌

09.09.2018


وه‌ك رێزلێنانێك له‌ شاندی یانه‌ی خانزاد بۆ به‌شداریكردنیان له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی شه‌تره‌نجی تونس و به‌ده‌ستهێنانی 3 میدالیای زێڕ و زیو و برۆنز، ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ 9/9/2018 به‌ڕێز دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و جیگر و ئه‌ندامانی یانه‌، پێشوازیان له‌ شانده‌كه‌ كرد.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا پیرۆزبایی له‌ شه‌تره‌نجزانانی خانزاد كرد به‌تایبه‌تیش پۆڵا ئازاد (میدالیای زێڕ)، مسته‌فا كه‌مال (میدالیای زیو)، په‌روا پشتیوان (میدالیای برۆنز)، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكه‌ به‌ر له‌وه‌ی بۆ یانه‌ی خانزاد بێت، ده‌سكه‌وته‌ بۆ كوردستان، هه‌روه‌ها گوتی: پیویسته‌ لێره‌دا باس له‌ پاڵپشتی به‌ڕێز د. شاكر احمد سمو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و لاوان بكه‌ین كه‌ متمانه‌ی به‌ یاریزانان دا له‌وه‌ی به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ بكه‌ن و هه‌ر ئه‌م پاڵپشتییه‌ش هۆكار بوو له‌وه‌ی 3 میدالیای زێر به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ یاوه‌ری كردنی به‌رده‌وامی به‌ڕێز چیایی ته‌یموور سه‌رۆكی شاند كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری یاریزانه‌كان بووه‌ و هه‌میششه‌ هانده‌ر و رێنمایی كردوون له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باش.
ئه‌وه‌ی ئیمه‌ی زیاتر دڵخۆش كرد كه‌ یاریزانه‌ تازه‌پێگه‌یشتوه‌كانمان ئه‌و ئه‌نجامه‌یان به‌ده‌ستهێنا كه‌ خۆی له‌خۆیدا ئامانجه‌كه‌مان به‌دی ده‌هینێت له‌ به‌نیوده‌وڵه‌تی كردنی یانه‌كه‌ و دواتریش پێگه‌ی یانه‌كه‌مان له‌دوارۆژدا زیاتر به‌هێز ده‌كات.
له‌كۆتاییدا دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ له‌پاڵ ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ دوو له‌ له‌ناوبژیوانانمان ئازاد سابیر و ئیمان ئه‌كبه‌ر توانیان بڕوانامه‌ی نۆرمی نیوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنن و لێره‌وه‌ پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین
.

 

 

 

 

 

 

چەند دیمەنێک لە مەراسیمی کۆتایی هێنانی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی تونسی نێودەوڵەتی

 

 

 

 

Visited : 283145
Online Users : 27