-

شاندی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌شداری ده كه ن له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجی تونس

01-09 September 2018

 

 

شاندی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ شاری مۆنستیری تونس به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجی تونس

 

 

كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی شانده‌ به‌شداربووه‌كانی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجی تونس، كه‌ سه‌رۆكی شاندی یانه‌ی خانزاد پێكهاتبوون له‌ به‌ڕیزان چیایی ته‌یمور، ئازاد سابیر، زانا نه‌جمه‌دین، د. ئیمان ئه‌كبه‌ری

 

 

 

به‌ر له‌ ده‌ستپیكی فیستیڤاڵی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی تونس كه‌ ئێستا ركابه‌رییه‌كان له‌ شاری مۆنستێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكی شاند به‌ڕێز چیایی ته‌یمور سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شاندی یانه‌ی خانزاد له‌ هوتێل مۆنیسته‌ر سیتی كرده.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ زانا نه‌جمه‌دین نوێنه‌ری یانه‌ی خانزاد و دڵپاك عه‌لی (ئیداری) و شه‌تره‌نجزانان و ئازاد سابیر و د. ئیمان ئه‌كبه‌ر ناوبژیوانان ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی شاند له‌وته‌یه‌كدا سوپاسی پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ و دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد كرد كه‌ له‌م بارودۆخه‌دا ژماره‌یه‌ك شه‌تره‌نجزانی لاوی كچ و كوڕی یانه‌كه‌ی به‌شداری ئه‌م فیستیڤاله‌ گرنگه‌دا كرد ، بۆیه‌ ئێوه‌ هه‌ر به‌ته‌نها نوینه‌ری خانزاد نین به‌ر له‌وه‌ی نوێنه‌ی یانه‌كه‌تان بن نوێنه‌رایه‌تی كوردستان و شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن، پیویسته‌ هه‌موو هه‌ولێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامێكی شایسته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

 

جەند دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە و یاریزانانی یانەی شەتڕەنجی خانزاد

 

پۆستەری پاڵەوانێتیەکە

 

چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ اكرم الجميعي بەڕێوەبەری فیستیڤاڵی تونسی نێودەوڵەتی بۆ شەتڕەنج کە لە رۆژنامەی خەبات بڵاوکراوەتەوە

 

 

Visited : 283152
Online Users : 34