-

پاڵه‌وانێتى شه‌ترِه‌نجى كلاسیكى خانزادى داخراو بۆ یاریزانانى یانه‌ى خانزاد

24.08.2018

پاڵه‌وانێتى شه‌ترِه‌نجى كلاسیكى خانزادى داخراو بۆ یاریزانانى یانه‌ى خانزاد كه‌ پاڵه‌وانێتیه‌كى باوه‌رِپێكراوه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتى شه‌ترِه‌نجى نێوده‌وڵه‌تى FIDE  له‌ رِێگه‌ى یه‌كێتى شه‌ترِه‌نجى عێراقه‌وه‌، رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 24-8-2018 كاتژمێر 5:00ى ئێواره‌ ده‌ستىپێكرد, پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ خۆى له‌ 9 راوند ده‌گرێت وه‌ ماوه‌ى چوار رۆژ ده‌خاێنێت. شایانى باسه‌ گشت یاریزانه‌ به‌شداربووه‌كان خاوه‌نى رێیتى نێوده‌وڵه‌تین. ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى و ناوبژیوان كردنى: دیار حه‌مه‌ سالح و پشتیوان احمد شیخ حمد به‌رِێوه‌ده‌چێت.

 

 

 

 

 

Visited : 264544
Online Users : 19