-

پێشوازی له‌ پاڵه‌وانانی خانزاد ده‌كرێت

04.08.2018

پێشوازی له‌ پاڵه‌وانانی خانزاد ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ 4-8-2018 كاتژمێر 6ی ئیواره‌ له‌ باره‌گای یانه‌، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئازاد سابیر سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی كوردستان، دلزار حه‌مه‌سالح سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد و ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكان، پێشوازی له‌ شه‌تره‌نجزانانی یانه‌ی خانزاد كرا كه‌ له‌ ئاستی تاك و تیپ توانیان ئه‌نجامیكی باش له‌ به‌غدا به‌ده‌ست بهێنن و بگه‌ڕینه‌وه‌ كوردستان.
تیپی لاوانی خانزاد توانی پله‌ی دووه‌می خولی لاوانی عێراق به‌ده‌ست بهێنن، هه‌روه‌ها سارا مه‌سعود یاریزانی یانه‌ی خانزاد له‌ ئاستی كچانی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ پاڵه‌وانیتی عیراق به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌كاتی پێشوازییه‌كه‌دا به‌ڕيز دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد پێرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ یاریزانانی خانزاد كرد و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ سه‌روه‌رییه‌كه‌ بۆ كوردستان به‌ گشتی و شاری هه‌ولێر و یانه‌ی خانزاد به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئه‌نجامانه‌ له‌ خۆرایی نه‌بووه‌ به‌لكو له‌میانی ئه‌و به‌رنامه‌ درێژه‌ی یانه‌ی خانزاد كاری له‌سه‌ر ده‌كات له‌ بونیاتنانی پێگه‌یه‌كی بهێزی شه‌تره‌نج له‌ كوردستان ئه‌ویش به‌ هێنانی راهێنه‌رانی بیانی و كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆر و به‌شدارییه‌كانی یاریزانان له‌ پاڵه‌وانیتییه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهانیش.

 

 

 

 

راپۆرتێک لەسەر ئەم بابەتە بخوێنەوە لە رۆژنامەی خەبات

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Visited : 251634
Online Users : 6