-

كردنه‌وه‌ى خولى هاوینه‌ بۆ فێربوونى یارى شه‌ترِه‌نج

 

به‌مه‌به‌ستى بنیاتنان و پێگه‌یاندنى یاریزان و فراوان كردنى بیرو هزرى مندالاَنى نیشتمانه‌كه‌مان ، یانه‌ى شه‌ترِه‌نجى خانزاد هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ى خولى هاوینه‌ بۆ فێربوونى یارى شه‌ترِه‌نج بۆ مندالاَن و قوتابیان و ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كانى گشت چین و توێژه‌كان به‌ شێوازێكى ئه‌كادیمیانه‌ و پرِۆفیشــناڵ به‌ سه‌رپه‌رشتى مامۆستایانى پسپۆرو رِاهێنه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى خاوه‌ن برِوانامه‌و ئه‌زموون له‌ بوارى فێركردن به‌ پرۆگرام و سیسته‌مى تایبه‌تى وه‌رگیراو له‌ یه‌كێتى شه‌ترِه‌نجى جیهانى FIDE

خوله‌كه‌ دوو مانگ ده‌خاێنێت له‌ پشووى هاوینه‌ له‌ رِێكه‌وتى 1-7-2018 ده‌ست پێده‌كات وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا 1-9-2018، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى به‌شدارى كردنى هه‌یه‌ ده‌توانێت سه‌ردانى یانه‌ى خانزاد بكات كه‌ ده‌كه‌وێته‌ : گه‌رِه‌كى به‌ختیارى پشت هوتێلى هێلین پلازا  یاخود په‌یوندى بكات به‌ ژماره‌ى موبایل (07504729516)دیار حمه‌ صالح یان (07504899022) زانا نجم الدین

 

Visited : 251631
Online Users : 3