-

يانەى خانزاد پلەى يەكەمى (دووبارە) لە خولى يانە پلە نايابەكانى عێراق بەدەست دەهێنێت

24.03.2018

دواى ئەنجامدانى گردبوونەوەى يەكەمى خولى يانە پلە نايابەكانى عێراق لە شارى بەغدا و بەدەستهێنانى ئەنجامى پێشكەتوو لە لايەن يانەى خانزادەوە كە توانى لە پێنچ ڕاوندى يەكەم لە پێنچ يانەى بە هێزى عێڕاقى بباتەوە ، لە ڕێكەوتى 21 تا 24/ 3 / 2018 گردبوونەوەى دووەم بەڕێوەچوو و كۆتايى بە پاڵەوانێتييەكە هات كە يانەى خانزاد توانى لە پاڵەوانێتييەكە بباتەوە بە بەدەســتهێنانى پلەى يەكەمى دووبارە. بە ناوى سەرۆك و دەستەى كارگێڕي يانەكەمان دەسـتخۆشى و پيرۆزباييەكى گەرم لە ياريزانە پاڵەوان و ماندوونەناسەكانى يانەى شەتڕەنجى خانزاد دەكەين كە توانيان ناوى كوردستان لەم پاڵەوانێتييە گرنگە بەرز بكەنەوە

 

 

Visited : 251682
Online Users : 54